گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەغدا رێوشوێنى نوێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان دەگرێتەبەر

2021.04.11 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا رێوشوێنى نوێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان دەگرێتەبەر

ناس کورد-

سەرۆكى دەستەى خاڵە سنوريەكانى عێراق ئاشكرايكرد، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ڕێوشوێنى نوێ بۆ كۆنترۆڵكردنى تەواوەتى خاڵە سنوريەكان دەگيردرێتە بەر، ئەوەش بە ئامانجى سەپاندنى هەيبەتى دەوڵەت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر وائلى سەرۆكى دەستەکە (11ى نيسانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقييەى ڕاگەياندووە، لەسەرەتاى دەستكردن بە كارەكانیانەوە دەستیان كرد بە جێبەجێكردنى سيستمى ئەلكترۆنى لەسەرجەم دەروازە سنوريەكاندا، ئەوەش لەپێناو ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانى داهات و كۆنترۆڵكردنى تەواووەتى بەڵگەنامەكان و دوركەوتنەوە لە ساختەكارى.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ڕێوشوێنەكان كە بە رێنمايى مستەفا كازمى سەرۆك وەزيران بووە بۆ سەپاندنى كۆنترۆڵى دەوڵەتە لە ڕێگەى دابينكردنى پاسەوان بۆ دەروازە سنوريەكان و گۆڕينى چەندين فەرمانبەر كە ئاماژەى سلبيان لەسەربوو بە كارمەندى بە توانا و نوێ، ئەو داتا و ژمارانەش دەستەكە بڵاويان دەكاتەوە باشترين بەڵگەن لەسەر سەركەوتنى ئەو كارە.

 

وائلى لە بەشێكى ترى قسەكانيدا وتويەتى، لە ساڵى 2020دا دەستەكە يەك ترليۆن و 194 مليۆن دينارى عێراقى بەدەستهێناوە، ئەوەش 72 مليارى زياتر لە ساڵى پێشتر، ئەوەش سەرەڕاى ئەو بارودۆخەى بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە دروست بووە.

 

عومەر وائلى ئەوەشى ئاشكرا كردووە، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ڕێوشوێنى تريش دەگيردرێتە بەر، بۆ ئەوەى ئەو دۆسیەیە بە تەواوەتى كۆنترۆڵ بكرێت، ئەوەش لە ڕێگەى هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتييە گشتيەكاندا بۆ گۆڕينى كارمەند و بەدواداچونى سەرجەم رێگەكانى قاچاخ و ياريكردن بە پارەى گشتى.

 

سەبارەت بە داهاتى مانگەكانى سەرەتاى 2021، باسى لەوەكردووە، داهات زۆر باشە و لە مانگەكانى سەرەتاى ساڵى ڕابردوو باشترە، لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا داتا و زانيارى بڵاودەكرێتەوە.