گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆ ئاشکراکرا

2021.04.11 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارى نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆ ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، لەسبەینێ وە قەدەغەى نیمچەیی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت، بەڵام بازگەکانى نێوان هەرێم و ناوچەکانى عێراق بەداخراویی دەمێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، لەکاتژمێر هەشتى شەوى سبەینێ دووشەممەوە قەدەغەى نیمچەیی هاتوچۆ بەتەواوى هەڵدەگیرێت، بەڵام بازگەکان لەگەڵ عێراق بەداخراویی دەمێننەوە.

 

وتیشى "لەبەر بەرژەوەندى خەڵک و کاسبکاران گوێیان لەو داوایانە نەگرتووە کە دەکرا بۆ ئەوەى بەناچارى قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى رابگەیەنرێت".

 

پارێزگارى هەولێر جەختیکردەوە، بژاردەى قەدەغەى هاتوچۆ بەکراوەیی دەمێنێتەوە، ئەگەر دۆخەکە روو لە خراپى بکات پەناى بۆ دەبەن.