گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری كشتوكاڵ داوای چاندنی بەرهەمێك لە جوتیارانی كوردستان دەكات

2021.04.11 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری كشتوكاڵ داوای چاندنی بەرهەمێك لە جوتیارانی كوردستان دەكات

ناس کورد-

 

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم داوا لە جوتیاران دەکات بۆ لەمەودوا گەنمەشامی بچێنن، بۆ ئەوەى کارگە ناوخۆییەکان پشتى پێببەستن و هەرێم بگاتە ئاستى خودبژێوى لەو بەرهەمەدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ لە راگەیەراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لە نێوان کارگەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تاوەکو بەرهەمی گەنمەشامی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە.

 

وەزیرى کشتوکاڵ ە داوا لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات کە گەنمەشامی بچێنن، بۆ ساغکردنەوەی بڕی ئەو بەرهەمانە ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەکانەوە وەردەگیرێتەوە.

 

دەشلێت، هەروەها  تاوتوێی ئەوە کراوە کە باشترین جۆری بنەتۆی گەنمەشامی بگەیەندرێتە دەستی جوتیاران بۆ ئەوەی کە بەرهەمی هاوردەی گەنمەشامی بۆ بازاڕەکان و کارگەکان بەئامانجی گەیشتن بە خود بژێوی لە بەرهەم هێنانی گەنمەشامیدا.