ناس كورد_
میدیاكانی عەرەبستانی سعودیە بڵاویانكردەوە گەڕان و پشكنینەكانی ئەم ئێوارەی ڕوانگە فەلەكییەكانی وڵات نەیانتوانیوە مانگی نوێی رەمەزان بدۆزنەوە بۆیە سبەی دوو شەممە (12 نیسان) تەواوكەری شەعبان دەبێت، دادگای باڵای سعودیەش رایگەیاند هیچ بەڵگەیەكی لەسەر دیتنی مانگ پێ نەگەیشتووە و سبەی ئێوارە دانیشتنێك ساز دەكات و بڕیارێك لەبارەی ڕەمەزانەوە دەردەكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە (واس) لەزاری دادگای باڵای عەرەبستان بڵاویكردەوە، هیچ بەڵگەو شایەتییەكیان پێ نەگەیشتووە بیسەلمێنێت مانگی ڕەمەزان بینراوە ئەم ئێوارەیە ( یەك شەممە، 11 نیسانی 2021)، بۆیە سبەی ئێوارە دانیشتنێكی تایبەت رێكدەخات و بڕیارێك لەبارەی دیاریكردنی ڕەمەزانەوە دەردەكات.
بەپێی ڕێوشوێنەكانی سعودیە كە هەردوو حەرەمە پیرۆزەكەی ئیسلام لەخۆ دەگرێت بینینی مانگ لەلایەن لیژنە تایبەتەكانەوە دەبێت، بەڵام راگەیاندن و پشتڕاستكردنەوەی ئەركی دادگای باڵای وڵاتە و ئەویش بڕیارەكە ئاراستەی دیوانی شاهانە دەكات.