گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگى داوایەک ئاڕاستەى بەرپرسانى یەکێتى دەکات

2021.04.11 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى داوایەک ئاڕاستەى بەرپرسانى یەکێتى دەکات

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى فۆڕمی ئەستۆپاکی پڕکردەوە و داواش لەبەرپرسانى حزبەکەى دەکات فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "ئەمڕۆ فۆڕمی ئەستۆپاکیم واژۆ کرد کە لەلایەن دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە ئامادەکراوە".

 

داواشیکردووە هەموو ئەندامانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەکان و نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمان و سەرجەم پۆستە حکومییەکان، ئەو فۆڕمە پڕ بکەنەوە و پابەندبونی خۆیان دووپات بکەنەوە بە مەبەستی پەیڕەوکردنی شەفافیەت و بەرنامەی ئەستۆپاکیی حزبی.