گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەقفى سوننى عێراق یەکەم ڕۆژى ڕەمەزانى دیارى کرد

2021.04.11 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەقفى سوننى عێراق یەکەم ڕۆژى ڕەمەزانى دیارى کرد

ناس کورد-

دیوانى وەقفى سوننى لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانى دیارى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیوانى وەقفى سوننى عێراق (11ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "کە ڕۆژى (سێشەممە) یەکەم رۆژى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزە.

 

راگەیەندراوەکەى وەقفى سوننى لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەنجومەنى فيقهى عێراق ئاشكرايكرد، ئەمڕۆ بۆ بينينى مانگ دادەنيشن، بەڵام پێيان وايە بينينى ئەستەمە، ئەوەش بەپێى حساباتە گەردونييەكان، بۆيە جەختلەوەدەكەنەوە ڕۆژى دووشەممە تەواوكەرى مانگى شەعبانە.  

  

ئەنجومەنى فيقهى عێراق (11ى نيسانى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردووەتەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ ئەنجومەنەكە بۆ بينينى مانگ دادەنيشێت، بەڵام ئەستەمە بينينى مانگ پشتڕاست بكرێتەوە تەنانەت بە بەكارهێنانى تەلسكۆبيش، ئەوەش بە چەند هۆيەك.  

  

جەختلەوەشكراوەتەوە، هۆكارەكان بريتين لەوەى كە مانگ بە تەواوەتى لە كاتژمێر 5 و 56 خولەكى ئێوارەدا ئاوا دەبێت، هەروەها خۆر لە كاتژمێر 6 و 29 خولەك ئاوا دەبێت، ئەوەش واتاى ئەوەيە ئاوابونى مانگ زۆر پێش ئاوابونى خۆرە.  

  

ئەوەش هاتووە، سەرەڕاى ئەوەش بەپێى حساباتە گەردونييەكان هيلالى مانگى ڕەمەزان هێشتا دروست نەبووە و بەرەبەيانى ڕۆژى دوو شەممە لە كاتژمێر 5 و 30 خولەك دروست دەبێت، لە بنەڕەتيشدا دەبێت هيلال ببيندرێت دواتر ڕەمەزان ڕابگەيەندرێت.  

  

لە بەياننامەكەدا ڕونيشكراوەتەوە، بە دڵنياييەوە ئەنجومەنى فيقهى عێراق ڕايدەگەيەنێت كە مانگ نەبينراوە، بۆيە ڕۆژى دووشەممە تەواوكەرى ماگى شەعبانە و ڕۆژى سێشەممە يەكەم ڕۆژى ڕەمەزانە.