گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانى ئامانجى سەردانەکەى بۆ بەغدا ئاشکراکرد

2021.04.11 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى ئامانجى سەردانەکەى بۆ بەغدا ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، سەردانەکەى بۆ بەغدا بۆ سوپاسکردنى کوتلە سیاسییەکان بووە بەهۆى تیپەڕاندنى پڕۆژەى بودجەوە، هەروەها دانانى چارەسەر بۆ کێشەکانى دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە لەپەراوێزى سەردانیکردنى بارەگاى سوتاوەکەى پارتى لەبەغدا لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان، هیواى خواست یاسا رێڕەوى خۆى وەربگرێت ئەوانەى بوونە هۆکارى سوتانى بارەگاکە بدرێنە دادگا و یاسا سەروەر بێت لەوەى چى بڕیارێک بدات.

 

وتیشى "سەردانەکەم بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان هەنگاوێکى گرنگە، دواى پەسەندکردنى یاساى بودجە بە پێویستمان زانی سەردانى بەغدا بکەین و سوپاسى کوتلە سیاسییەکان بکەین، هەروەها پێکەوە چارەسەر دابنێن بۆ سەرجەم کێشەکان".

 

نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، بەهۆى چارەسەرى ئەو کێشانەوە عێراق بەرەو سەقامگیریی زیاتر دەڕوات، هەر بەرەوپێشچونێک لەو بارەیەوە لەبەرژەوەندى عێراق و هەرێمى کوردستانە.