گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

قایمقامى سلێمانى لەسەر ’’جێبەجێنەکردنى قەدەغەى هاتوچۆ’’ هاتەدەنگ

2021.04.11 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامى سلێمانى لەسەر ’’جێبەجێنەکردنى قەدەغەى هاتوچۆ’’ هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

قایمقامى سلێمانى رایگەیاند، رێکارەکانى تایبەت بە روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا لەپارێزگاکە جێبەجێکراوە، ئەوەش لە وەڵامى رەخنەکانى تایبەت بە جێبەجێنەکردنى قەدەغەى هاتوچۆى سنوردار لە پارێزگاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاوات محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەوەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى جێبەجێنەکردنى بڕیارەکانى تایبەت بە روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى وتى "رێکارەکان لە سلێمانى جێبەجێدەکرێت و ئەوەى لەسلێمانى کراوە هاوشێوەى ئەوەیە لە شارەکانى تر کراوە".

 

وتیشى بۆ ڕێکارى نوێ چاوەڕوانى بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنان کە ئێستا لەکۆبوونەوەدایە.

 

قایمقامى سلێمانى داوایکرد، حکومەتى هەرێم ژەمە ڤاکسینى زیاتر هاوردە بکات، چونکە ئەوەى لەبەغداوە دێت بەشى تەواوى دانیشتوان ناکات.