گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕى ئەو کارەبایە دیارى کرا کە لە مانگى رەمەزاندا ڕۆژانە دەدرێت بە هاووڵاتیان

2021.04.11 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
بڕى ئەو کارەبایە دیارى کرا کە لە مانگى رەمەزاندا ڕۆژانە دەدرێت بە هاووڵاتیان

ناس کورد-

وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بڕى ئەو کارەبایەى ئاشکرا کرد کە لە مانگى ڕەمەزاندا ڕۆژانە دەدرێت بە هاووڵاتیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان (11ى نیسانى 2021) لە پەیامێکدا ئاشکراى کرد کە لە مانگی رەمەزاندا 19 بۆ 20 کاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.

 

دەقی پەیامەکەی وەزیری کارەبا

 

پەیامی پیرۆزبایی وەزیری كارەبا بەبۆنەی

هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە 

 

*لەمانگی پیرۆزی رەمەزان دا (19-20   ) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین*

 

   بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی خۆشەویستی كوردستان و جیهان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی دەكەم،  ئومێدەوارم ئەم مانگە ببێتە مانگی خێرو بەرەكەت و هەمووان ساخ و سەلامەت بن.

 

بەپێویستی دەزانم  لەم مانگەدا  سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و  24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، هەر بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی    ( 19-20  ) كاتژمێر دەبێت.

 

خودای گەورەو میهرەبان رۆژ و عیبادەتی ئەم مانگە لە هەموو لایەكمان قبووڵ بكات.

 

كەمال محمد ساڵح

وەزیری كارەبا

11ی نیسانی 2021