گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشنیارى وەزیرى ئەوقاف لە کۆبونەوەى لیژنەى روبەروبونەوەى کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

2021.04.11 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیارى وەزیرى ئەوقاف لە کۆبونەوەى لیژنەى روبەروبونەوەى کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

کۆبوونەوەى لیژنەى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە و لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى پیشنیارى وەزارەتەکەى لەبارەى رێکارەکان خستۆتەڕوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

"ناس کورد" زانیوویەتى لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا کە تائێستا بەردەوامە و لە وەزارەتى ناوخۆ لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى ئاماژەى بەوە کردووە کە دەبێت حکومەتى هەرێم خۆى بگونجێنێت لەگەڵ مانگى پیرۆزى ڕەمەزان و ڕێکارەکانى خۆپارێزى بەتایبەتى لەشەواندا توندتر بکرێتەوە بەڵام کارنەکاتە سەر خواپەرستى خەڵک لەو مانگە پیرۆزەدا.

 

پێشتر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە، 11ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار و ڕێنمایی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەردەکرێت."  

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "قەدەغەی هاتوچۆ وەک ئێستا نامێنێت و گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، بەڵام هێشتا نازانین چۆن دەبێت و لەدوای کۆبوونەوەکە میکانیزمەکان ئاشکرادەکرێت."  

  

هاوکات سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان باسی لەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا بە کۆدەنگی ئەندامانی لیژنەکە بڕیار لەوە دەدەین مزگەوتەکان بکرێنەوە یاخود نا و ڕاپۆرتی تەندروستی ئەوە دەزانێت."