گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخى مزگەوتەکان لەڕەمەزاندا یەکلایی دەکرێتەوە

2021.04.11 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
دۆخى مزگەوتەکان لەڕەمەزاندا یەکلایی دەکرێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا ئەمڕۆ بڕیارى خۆى رادەگەیەنێت لەبارەى دۆخى مزگەوتەکان لەمانگى رەمەزاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، چاوەڕوانى لیژنەى باڵاى کۆرۆنان کە بڕیارە ئەمڕۆ بڕیارى خۆى لەبارەى مزگەوتەکانەوە یەکلایی بکاتەوە کە لەرەمەزاندا کراوە دەبن یاخود نا.

 

وتیشى "بڕیارەکە بەپشت بەستن دەبێت بە هەڵسەنگاندنى تەندروستى".

 

لەکۆتایی مانگى رابردووەوە مزگەوتەکان لەهەرێمى کوردستان داخراون، بەهۆى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆناوە و تا ئێستا دیار نییە کەى دەکرێنەوە.

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 11ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، تا ئێستا دیارنییە بڕیار لە بارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت یاخود نا ئەوە لیژنەکە بڕیاری لێدەدات، "بێگومان ئەگەر بڕیار لە کردنەوەش بدرێت بە ڕێنمایی توندەوە دەبێت."