ناس كورد-
ئەنجومەنى پێشەوایانى موسڵمان لە ئوسترالیا، رۆژى سێشەممەى بەیەکەم رۆژى مانگى ڕەمەزان دیاریکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژى دووشەممە تەواوکەرى مانگى شەعبانە، رۆژى سێشەممە یەکەم رۆژى مانگى ڕەمەزانە.
ئیبراهیم ئەبو محەمەد گەورە موفتى ئوسترالیا رایگەیاند، یەکەم نوێژى تەراویح دواى نوێژى خەوتنانى دووشەممە ئەنجام دەدرێت.
ئوسترالیا دەکەوێتە دورترین شوێنى زەوییەوە لە رۆژهەڵاتەوە، لەرووى کاتەوە لەپێش زۆرێک لە وڵاتانى دیکەوەیە، بۆیە لە دیاریکردنى رەمەزان و جەژنەکان دەکەوێتە پێش وڵاتانى تر.