گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێشنیازى پەروەردە ’’..رونکردنەوە لەبارەى دواخستنى خوێندن بۆ ساڵێکى دیکە دەدرێت

2021.04.11 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
’’پێشنیازى پەروەردە ’’..رونکردنەوە لەبارەى دواخستنى خوێندن بۆ ساڵێکى دیکە دەدرێت

ناس کورد-

 

یەکێتى مامۆستایانى کوردستان پشتیوانى خۆى بۆ پێشنیازى بە ئەلیکترۆنیکردنى پرۆسەى خوێندن دەربڕى و جەختیکردەوە ئەوان لەگەڵ کۆتایی هێنان بە پڕۆسەکە و دواخستنى نین بۆ ساڵێکى دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولواحید محەمەد جێگرى سکرتێرى یەکێتى مامۆستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئێمە پشیوانى پێشنیازى وەزارەتى پەروەردە دەکەین بۆ ئەلیکترۆنیکردنى خوێندن، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکى کاتى بێت".

 

وتیشى "ئێمە لەگەل بەردەوامى خوێندنداین و لەگەڵ دواخستنى بۆ ساڵێکى تر یان کۆتایی هێنان بە پرۆسەکەدا نین".

 

عەبدولواحید محەمەد باسى لەوەشکرد، خوێندنى پۆلى ١٢ چارەنوسى دیارە، بەڵام دەبێت رەچاوى بارودۆخى قۆناغى یەک تا سێ بکرێت چونکە ئەوان قوربانى سەرەکین.

 

جەختیشیکردەوە،  تاقیکردنەوەکان دەبێت لەناو کۆرس بێت نەک بەشێوەى ئۆنلاین.