گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆک و ئەندامانى دادگاى فیدراڵى سوێندى یاساییان خوارد (وێنە)

2021.04.11 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک و ئەندامانى دادگاى فیدراڵى سوێندى یاساییان خوارد (وێنە)

ناس کورد-

سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى باڵاى دادگاى فیدراڵى لە کۆشکى کۆمارى و لەبەردەم د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق سوێندى یاساییان خوارد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى چەند وێنەیەک کە دەست "ناس کورد" کەوتووە لەدواى ئەوەى سەرۆک کۆمارى عێراق ناوى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى باڵاى دادگاى فیدراڵى پەسەند کرد، ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە کۆشکى کۆمارى و لەبەردەم سەرۆک کۆماردا سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنەکە سوێندى یاساییان خوارد.

 

لە راگەیەندراوێکیشیدا سەرۆک کۆمارى عێراق رونیکردەوە کە عێراق هەنگاوێکى گرنگى نا بەرەو تەواوکردنى داواکارییەکانى یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە دەستورییەکانی.

 

دوێنێ (شەممە) سەرۆک کۆمارى عێراق رەزامەندى لەسەر دامەزراندنى سەرۆک و ئەندامانى دادگاى فیدراڵیدا.