گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی عێراق و جیهان: هەموو ڤاکسینەکان سەلامەتن

2021.04.11 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق و جیهان: هەموو ڤاکسینەکان سەلامەتن

ناس کورد-
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینانەی کە لەئێستادا لە عێراق هەن سەلامەتەن و کاریگەری ئەرێنیان هەیە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەندروستیی عێراقیش جەختیکردەوە کە لەئیستادا هاوڵاتیان بەسێ جۆرفاکسین دەکوترێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوە جیهانییەکە (11ی نیسانی 2021) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" ڕایگەیاند، "ڕەتی دەکەینەوە هیچ لێدوانێکمان لەبارەی نادروستی ڤاکسینەکان دابێت لە عێراق، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی ئێمەوە بڵاوکراوەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و نافەرمیین، مەبەست لێی کەمکردنەوەی متمانەی هاوڵاتیانە بە سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینەکان".


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختی کردەوە، "ئەو کەناڵە نافەرمیانە بەکارناهێنیت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر بابەتە تەندروستییەکان، پێکوتەکانی دژ بە کۆرۆنا ئامرازێکی بنەڕەتین لە کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە و سوودەکانی زۆر زیاتر لەکاریگەرییە لاوەکییەکانی".


ڕێکخراوەکە داواشی لە هاوڵاتیان کردووە بە زووترین کات خۆیان تۆماربکەن بۆ ئەوەی کوتانیان بۆبکرێت، پێویستە زۆرینەی خەڵکی عێراق کوتانەکان وەربگرن ناکرێت پرۆسەکە ڕابگیرێت.


ئەمڕۆ (11ی نیسانی 2021) وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "تائێستا هیچ نیشانەیەکی لاوەکی ڕاستەقینە یان مامناوەند لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارنەکراوە، هەروەها داوای لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد زانیاریی لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە بگوازنەوە ودووربکەونەو لە کەناڵە نافەرمییەکان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا سێ جۆر کوتان لەبەردەستدان کە بریتین لە سینۆفارم، ئەسترازینیکا وفایزەر".