گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ عێراق بڕیاریدا

2021.04.11 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ عێراق بڕیاریدا

ناس کورد-

حکومەتی ئێران قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەگەڵ لەگەڵ عێراق تا 20ی نیسان درێژکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا حسین قاسمی، بەرێوەبەری گشتیی کاروباری دەروازە سنورییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و رێکخەری لیژنەی ئاسایشی دەستەی نیشتیمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند، "بە رەزامەندی فەرماندەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق 20ی نیسانی 2021) بە داخراوی دەمێنێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوانەی مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە دەتوانن بچنە سەر دەروازەکان و گەشتی ئێران بکەن."