گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری ناوخۆ لەبارەی رێگەدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێڵ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.11 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری ناوخۆ لەبارەی رێگەدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێڵ ڕوونکردنەوە دەدات

 ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تائێستا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل قەدەغەیە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لەوبارەیەوە بڕیارێک بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە هەندێک سنور و ناوچە جۆرێک لە شەرعیەتدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە قاچاخ دراوە و ئۆتۆمبێلێکی زۆری خوار مۆدێل بە نایاسایی هاتوونەتەوە ناوەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە لەبارەی ڕێگەدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل و تائێستا هاوردەکردنیان قەدەغەیە."

 

باسی لەوەشکرد، "لە گفتوگۆداین لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل."