ناس کورد-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تاوەکو لەگەڵ ڕەمەزان و پارشێو و مەراسیمە ئاینییەکان بگونجێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 11ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار و ڕێنمایی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەردەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "قەدەغەی هاتوچۆ وەک ئێستا نامێنێت و گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، بەڵام هێشتا نازانین چۆن دەبێت و لەدوای کۆبوونەوەکە میکانیزمەکان ئاشکرادەکرێت."
هاوکات سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان باسی لەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا بە کۆدەنگی ئەندامانی لیژنەکە بڕیار لەوە دەدەین مزگەوتەکان بکرێنەوە یاخود نا و ڕاپۆرتی تەندروستی ئەوە دەزانێت."