گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکەى بزانە

پەناخوازێکی کوردی ڕۆژهەڵات لە تورکیاوە: فریام بکەون

2021.04.11 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
پەناخوازێکی کوردی ڕۆژهەڵات لە تورکیاوە: فریام بکەون

ناس کورد-

پەناخوازێکی کورد لە تورکیا کە لەلایەن ئێرانەوە سزاى هەتاهەتایى بۆ دەرکراوە و هەڵهاتووە، ترسى لە ڕادەستکردنەوەى بە ئێران و دواتر لەسێدارەدانى هەیە، بۆیە داواى بەهاناوەچوون دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى ئێران ئینتەرناشیوناڵ لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى ڕاپۆرتى ناوەندى (نا بۆ لەسێدارەدان) ئەفشین سوهراب زادە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى تورکیاوە لەشارى قەیسەرى تورکیا دەستگیرکراوە و بۆ کەمپى ئاوارەکانى شارەکە گواستراوەتەوە و هۆکارى دەستگیرکردنەکەشى نازانرێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەئێستادا سوهراب خراوەتە ژوورێکى کەمپەکەوە و کەلەپچەکراوە و مافى پەیوەندىکردن بە پارێزەر و دەرەوەى زیندانیەکەى لێگیراوەتەوە.


ئەوەش خراوەتەوەڕوو، سوهراب تەنها توانیوویەتى لەڕێگەى مۆبایلەوە نامەیەکى دەنگى بۆ ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ بنێرێت و مەترسى خۆى لەڕادەستکردنەوەى بە ئێران بخاتەڕوو کە لە ئەگەرى ڕوودانى ئەوەدا لەئێران لەسێدارەدەدرێت.

 

ساڵى 2009 سوهراب لە ئێران دەستگیردەکرێت و بەتۆمەتى پەیوەندیکردن بە حیزبى کۆمەڵەى ئێرانەوە دادگاى شۆڕش لەشارى سنەى ئێران سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەردەکات و دواتر سزاکە بۆ زیندانیکردن بۆ ماوەى 25 ساڵ سووک دەکات و دواى حەوت ساڵ مانەوە لە زیندان، بەپاساوى چارەسەرى نەخۆشى ڕەوانەى تورکیا دەکرێت و لەوێ هەڵدێت و خۆى ڕادەستى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.