گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە میکانیزمەکان چین

ڕاوێژکاری کازمی سێ میکانیزمی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخ ڕاگەیاند

2021.04.11 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری کازمی سێ میکانیزمی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخ ڕاگەیاند

ناس کورد-
ڕاوێژکاری کاروباریی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ میکانیزمی سەرەکی ئاشکرا کرد تاوەکو لەڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو شمەکەکان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق (11ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی نرخی کاڵا وشمەکەکان دەبێتە سەقامگیری نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، "یەکەم میکانیزم بریتییە لە توانای دابینکردنی دۆلاری پێویست بۆ پێداویستی بازرگانی دەرەکی، فاکتەری دووەمیش خۆی دەبینێتەوە لە چارەسەری گومرگ و کەمکردنەوەیان، بەتایبەت بۆ خۆراک و پێداویستییە بنەڕەتییەکان".

 

وتیشی، "میکانیزمی سێیەم بریتییە لە گرنیگیدان بە وەرزی کشتوکاڵی هاوینە کە ئەو وەرزە توانای دابینکردنی ڕێژەیەکی باشی خوارکی هەیە".

 

ڕاوێژکارەکەی کازمی ئەوەشی خستەڕوو، "پەیڕەوکردنی ئەو ڕێکارانە و پاڵپشتیکردنی فۆرمیی خۆراک بەسە بۆ ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی نرخەکان و سەپاندنی سەقامگیری لە بازاردا". 

 

لەدوای بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراق لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندییەوە، نرخی خواردن و شتومەک بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەتەوە و هەندێک لە بازرگانەکانیش بابەتەکەیان قۆستووەتەوە بۆ زیاتر گرانکردنی شتومەک.

 

حکومەتی عێراق چەند لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ "کۆنتڕۆڵکردنی نرخ" و حکومەت بەڵێنی داوە کە چاودێری بازاڕەکان دەکات، بەڵام تائێستا هیچ ڕێکارێکی کردەیی نەنراوە بەو ئاڕاستەیە و نرخی کاڵا و شتومەک هەر گرانە.