گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ تەماشا بکە میسی چۆن دەلەرزێت لە یاری کلاسیکۆدا

2021.04.11 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ تەماشا بکە میسی چۆن دەلەرزێت لە یاری کلاسیکۆدا

ناس کورد-

بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە دەردەکەوێت، لیونیل میسی لە یاریى شەوی ڕابردووی کلاسیکۆدا دەلەرزێت، لەوانەیە بەهۆى باران و تەڕبوونییەوە بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو لە گێمی دووەمی یاری نێوان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە گەڕی 30هەمینی خولى ئیسپانیدا بارانبارین دەستیپێکرد، مێسی نەیتوانی بەرگەى ئەو سەرمایە بگرێت، هەروەکو چۆن یاریزانى هەردوو تیمەکەش هەستیان بەو سەرمایە کردووە.

 

دواى ماوەیەکى کەمیش، میسی درێسە تەڕەکەى دەگۆڕێت بۆ ئەوەى کەمێک لەو سەرمایەى ڕزگارى بێت کە جەستەى تەنیووە، ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەى دەستەکانی بلەرزن، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە.

 

میسی لە یارییەکەدا نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات، دواهەمین گۆڵى میسى لە ڕیاڵ مەدرید کە یاریکە بە یەکسانى کۆتایهات ساڵەکانى 2017 و 2018 لە یاریگاى کامپنۆ بەڕێوەچوو.