گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاکانی تورکیا: وەزیری ناوخۆی تورکیا نازانێت نوێژ بکات (ڤیدیۆ)

2019.06.07 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاکانی تورکیا: وەزیری ناوخۆی تورکیا نازانێت نوێژ بکات (ڤیدیۆ)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێژکردنی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە و بە تەنزەوە ئاماژە بەوە دەکەن "وەزیری ناوخۆی تورکیا نازانێت نوێژ بکات". . لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا سەردانی یەکێک لە بارەگاکانی هێزی جەندرمەی تورکیا دەکات و لەوێ لەگەڵ شاندە یاوەرەکەی نوێژی جەژن ئەنجام دەدات. . کەناڵی (A HABER)ی تورکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی نوێژکردنی وەزیری ناوخۆ و شاندە یاوەرەکەی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە نە وەزیر نە سەربازەکانی تا ئێستا نازانن چۆن نوێژ دەکرێت. . هەر لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە، ژمارەیەک لە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویانە "دوای 500 ساڵ خه‌لیفایه‌تیكردنی موسوڵمانان و 100ساڵ گریان بۆ رووخانی خه‌لافه‌ت، وه‌زیری ناوخۆی توركیا و هێزه‌كه‌ی، به‌مجۆره‌ نه‌خوازراوه‌ نوێژ ده‌كه‌ن". . https://www.facebook.com/recepdede1965/videos/470189687123018/