گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی مزگەوتەکان لە ڕەمەزان

2021.04.11 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی مزگەوتەکان لە ڕەمەزان

 

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە شەودا یەکێکە لە ئەگەرەکان و تائێستاش دیارنییە دەرگای مزکەوتەکان دەکرێنەوە یاخود نا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و بڕیار و ڕێنمایی نوێ بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەربکات

 

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 11ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەدا بڕیار لە توندکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەدرێت و پێدەچێت ڕێنمایی نوێش دەربکرێت."

 

سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆش، ئاماژەی بەوەکرد، "ماوەی سێ ڕۆژە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە شەودا دراوە و ڕەنگە بەو خێراییە نەتوانین هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەین و کاریگەریی لەسەر دۆخەکەش نەبێت، چونکە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پرۆسەیەکی درێژخایەنە و پێویستی بە کاتە."

 

وتیشی، "بۆیە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە شەودا یەکێکە لە ئەگەرەکان تا کاتیکی زیاترمان لە بەردەستدا بێت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە."

 

هاوکات سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانیش، حەوێزی باسی لەوەکرد، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک حەز بە داخستنی دەرگای مزگەوتەکان ناکەین و بێگومان ڕەمەزانیش واتە مزگەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە بڕیار لە بارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت یاخود نا ئەوە لیژنەکە بڕیاری لێدەدات، بێگومان ئەگەر بڕیار لە کردنەوەش بدرێت بە ڕێنمایی توندەوە دەبێت."