گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دایکێک لە ماڵەکەی خۆیدا منداڵەکەی خنکاند

2021.04.11 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
دایکێک لە ماڵەکەی خۆیدا منداڵەکەی خنکاند

ناس کورد-

ژنێکی میسری لەکاتی یاریکردن لەگەڵی، منداڵەکەى خۆی خنکاند تاوەکو مرد، پۆلیسی ئەو وڵاتەش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی میسر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (11ی نیسانی 2021) دەڵێت، ژنەکە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی ئەوسیم لە پارێزگای جیزە منداڵەکەى خۆی خنکاندووە.

 

دەشڵێت، تیمی تایبەتی فریاکەوتن تەرمی منداڵەکەیان دۆزیوەتەوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەى زیاترن، بەڵام بەپێی دانپێدانانەکان دەرکەوتووە کە دایکی منداڵەکەی تاوانەکەى ئەنجام داوە.

 

جەختی کردووەتەوە کە "دایکەکە بە دەست کێشەی دەرونییەوە دەناڵێنێت، پێدەچێت هەر ئەوەش هۆکاری خنکاندنی منداڵەکەى بێ."