گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێنج بومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییان هەژاند

2021.04.11 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج بومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییان هەژاند

ناس کورد-

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێنج بوومەلەرزەی یەک بە دوای یەک لە قەزای پێنجوینی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕووی داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەکە (یەکشەممە 11ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک لە قەزای پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە کە هەستیان پێکراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەدوای ئەوە چوار بومەلەرزەی دیکەش ڕوویداوە کە سەرجەمیان بەگوڕی زیاتر لە 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوون" .

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە کات و گوڕی بومەلەرزەکان بەمشێوەیە بوون:

 

-  کاتژمێر 4:35:52 خولەک، بە گوڕیی 3.4 پلە.

 

-  کاتژمێر 4:46:27 خولەک، بە گوڕیی 3.8 پلە.

 

- کاتژمێر 4:48:16 خولەک، بە گوڕیی 3.6 پلە.

 

-  کاتژمێر 4:48:35 خولەک، بە گوڕیی 3.0 پلە.

 

- کاتژمێر 5:22:36 خولەک، بە گوڕیی 3.7 پلە.