گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەسەر گیرفانی خۆیان جلوبەرگ بۆ پێشمەرگە دابین دەکرێت [تایبەت]

2019.06.07 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر گیرفانی خۆیان جلوبەرگ بۆ پێشمەرگە دابین دەکرێت [تایبەت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگەی کڕینی جلوبەرگێکی تایبەت لە کۆمپانیایەکی نێوخۆیی هەوڵی یەکپۆشی لەنێو ریزەکانی پێشمەرگە دەدات و تێچووی جلوبەرگەکانیش لە پێشمەرگەکان بەشێوەی قیستی مانگانە وەردەگیرێتەوە. . ئەحمەد لەتیف وتەبێژی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کورد-ی راگەیاند "لە ئێستادا توانای ئەوەمان نییە پۆشاکی سەربازی بۆ پیشمەرگەکانمان دابین بکەین، بڕیاریشمانداوە بۆ لەمەولا پێشمەرگە یەک پۆشاک بێت، بۆ ئەو مەبستەش پۆشاکیان بۆ دابین دەکەین بەنرخێکی کەمتر لە بازاڕ". . بەوتەی ئەحمەد لەتیف، پۆشاکە نوێکەی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە یەکەکەیان بە نرخی 30 هەزار دینار دەدرێتە پێشمەرگەکان و پارەکە بەشێوەی قیست مانگانە لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا لێیان دەبڕدرێت. . ئاماژەی بەوەش کرد، دابینکردنی پۆشاکە نوێکە بە شێوەی تەندر لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لە هێزەکانی حەفتا بۆ یەکێک لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەرچووە. . بەهۆی شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی، وەزارەتی پێشمەرگە چەند ساڵێکە نەیتوانیوە بەشێک لە پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەوانە جل و بەرگ دابین بکات.