گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ دەست و قاچی بڕدراوی ژنێک لەناو جانتایەکدا دۆزرایەوە

2021.04.10 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ دەست و قاچی بڕدراوی ژنێک لەناو جانتایەکدا دۆزرایەوە

ناس کورد-

میدیاکانی وڵاتی لوبنان بڵاویانکردەوە، پۆلیسی شاری بەیروت لە شەقامێکی شارەکەدا پاشماوەی جەستەی ژنێکی ڕەشپێستی ئەسیوبیان دۆزیوەتەوە کە بریتی بووە لە دوو دەست و دوو قاچی بڕدراو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "زانیاری نیشتمانیی لوبنان" ( 10ی نیسانی 2021)   پۆلیسی شاری بەیروت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم بانکی لوبنان لە شەقامی ئیستقلال، جانتایەکیان دۆزیوەتەوە کە پاشماوەی جەستەی ژنێکی تێدا بووە".

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، "لەناو جانتاکەدا دوو دەست و دوو قاچی بڕدراو دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت پاشماوەی جەستەی ژنێکی ئەسیوبی بێت".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو،" دوای دۆزینەوەی ئەو جانتایە، پۆلیسی شارەکە گەمارۆیەکی ئەمنیی توندی لەچواردەورەی ناوچەکەدا سەپاند و گەڕان بە دوای جەنتای دیکەدا دەستی پێکرد".