گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڤاکسینێکی دیکەی دژە کۆرۆنا بەکارهێنانی هەڵپەسێردرا

2021.04.10 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینێکی دیکەی دژە کۆرۆنا بەکارهێنانی هەڵپەسێردرا

ناس کورد-

هاوشێوەی ڤاکسینی ئەسترازینکای بەریتانی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا بەشێک لەوڵاتانی جیهان بەهۆی گومانی مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن بەکارهێنانیان هەڵپەساردووە، ڤاکسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسنی ئەمریکیش دووچاری هەمان چارەنووس بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵیی "سی بی ئێس نیوز"ی ئەمەریکی ( 10ی نیسانی 2021) ولایەتی جۆرجیا بووە بە سێیەم ویلایەتی ئەمەریکا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی بنکەی کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن دابخات، ئەوەش دوای ئەوەی هەشت کەس دووچاری نیشانەی لاوەکی بوونەتەوە کە بەشێکیان ناچاربوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرن".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە هەردوو ولایەتی  کارۆلینای باکوور و کۆلۆرادۆ ڕێوشوێنێکی هاوشێوە گیراوەتەبەر، ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی 30 کەس لەهەردوو ویلایەتەکەدا دووچاری نیشانەی لاوەکی نەرێنی بوونەوە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمە دووەمجارە ئەو ڤاکسینە لە ماوەیەکی کەمدا دووچاری گورزێکی قورس ببێتەوە، ئەوەش دوای گومانی ئەوەی کە پێدەچێت ببێت بە هۆکاری خوێن بەربوون و یاخود درووستبوونی جەڵتە هاوشێوەی ڤاکسینی ئەسترازینیکای بەریتانی."

 

ئەوە لەکاتێکدا کە بەرپرسانی  تەندروستیی ئەمەریکا ڕۆژی (هەینی) ڕابردوو  جەختیانکردەوە، کە تائێستا دڵنیانەبوونەتەوە لەوەی کە ئایا پەیوەندی  دروست هەبێت لە نێوان بەکارهێنانی ڤاکسینەکە و توشبوون بە ئەو نیشانە لاوەکییانە ".

 

ئەوەشخراوەتەوەڕوو، لەکۆی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی ئەمەریکی کە ڤاکسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆنیان وەرگرتووە  129 کەسیان دوچاری نیشانەی نەرێنی لاوەکی توند بوونەتەوە کە هاوشێوەی نیشانەکانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بەریتانیە کە بریتییە لە توشبوون  بە جەڵتە".