گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فایزەر هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

2021.04.10 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
فایزەر هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

ناس کورد-

بەهۆی پێنەدانی پارەی گۆژمەکانی پێشووی ڤاکسینەکەیان، کۆمپانیای "فایزەر"ی ئەمریکی هەڕەشە لەئیسرائیل دەکات بەگواستنەوەی ئەو گۆژمەیەی کە لەئێستادا بەپێی خشتەکە بۆی دانراوە بۆ وڵاتانی دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "تایمزئۆف ئیسرائیل" ( 10ی نیسانی 2021) کۆمپانیای فایزەر لەم هەفتەیەدا حکومەتی ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر پارەی گۆژمەکانی پێشوتری ڤاکسینەکەیان پێ نەگات، ئەو ژەمە نوێیی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە بەپێی خشتەکان باردەکات بۆشوێنێکی تر.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "بەرپرسێکی کۆمپانیاکە لەنوسراوێکی فەرمیدا  بەوەزارەتی ته ندروستیی ئیسرائیلی وتووە، "ئێمه خێرخواز نین".

 

بەگوێرەی کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئیسرائیل، لەمانگی ئازاری رابردوودا، حکومەتی ئەو وڵاتە بەبڕی دوو ملیار و 600  هەزار شێکڵ کە دەکاتە نزیکەی 605 ملیۆن دۆلار فاکسینی لە کۆمپانیای فایزەرومۆدیرنا کڕیوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئیسرائیل تا ئێستا ملیارێک شێکڵ کە دەکاتە 302 ملیۆن دۆلاری داوە بە دوو جۆر ڤاکسین و تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی  ئیسرائیلی کوتراون ئەو لە کاتێکدا کە ژمارەی  دانیشتوانەکەی زیاتر لە نۆ ملیۆن کەس دەبێت.