گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیى جیهانى تاکە ڕێگە بۆ لەناوبردنى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

2021.04.10 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى جیهانى تاکە ڕێگە بۆ لەناوبردنى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى جەختلەوەدەکاتەوە، هیچ کەس لە کۆرۆنا پارێزراو نییە، تاکە ڕێگەش بۆ لەناوبردنى ئەو پەتایە ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد زویتن، نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە عێراق (10ى نیسانى 2021) لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، "بەتوندى بڕوامان بەوە هەیە کە هیچ کەس لە توشبوون بە پەتاى کۆرۆنا پاریزراو نییە."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "تا هەمووان پارێزراو بن لە پەتاکە پێویستە ڤاکسین وەرگرن، وەرگرتنى ڤاکسینیش زۆر ئاسانە و پێویستى بە پشکنینى پەتاکە نییە پێش وەرگرتن، تەنها ئەوەى لەسەرتە ئەوەیە ناوى خۆت تۆمار بکەین لە نزیکترین ناوەندى دابەشکردن."

 

زوتین لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، لە عێراق ڤاکسینى کۆرۆنا بێ بەرامبەر و پارێزراو و چالاکە، خۆپاراستن دژى پەتاکە دەبێتە هۆى سەرلەنوێ بوژانەوەى ئابوریى و کۆتایى هێنان بە پەتاکە.

 

سەبارەت بە کاریگەرى لاوەکى ڤاکسینەکان ئەو بەرپرسەى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى دەڵێت، سروشتییە چەند کاریگەریەکى لاوەکى سادە دەرکەون دواى کوتان بە ڤاکسین، بەڵام ئەو ڤاکسینانە پارێزراو و چالاکن لە دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ڤاکسین چینێکى زیادەى پاراستن لە توشبوون بە پەتاکە دروست دەکات لەگەڵ بەستنى دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى، بۆیە ڕێنمایى ئەوە دەکەین لە مانگى پیرۆزى رەمەزاندا بەردەوام بن لە وەرگرتنى.