گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بڕیاریدا

2021.04.10 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بڕیاریدا

 ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بڕیاریدا و لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی کۆتایی لەبارەی کەمکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە (شەممە 10ی نیسانی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند،  "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی ھەرێم ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و ئێستا لە ڕێگەی کەسانی پسپۆڕەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکرێت و بەپێی پلان پرۆگرامی 12ی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی پرۆگرامی 12ی ئامادەیی دەکرێر و کەسانی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەشداریی تێدا دەکەن."

 

باسی لەوەشکردووە، "کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن پێویستی بە پلان و پێداچوونەوە ھەیە و دەمانەوێت خشتەیەک ئامادە بکەین بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، بزانین تا چەند مامۆستایان دەتوانن پرۆگرام تەواو بکەن، ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت."