ناس کورد-
گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە بەرزاییەکانی شاخی هەزارمێرد کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی (شەممە 10ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " تەرمی کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کە لە بەرزاییەکانی شاخی هەزارمێرد لە سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "کەسەکە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵە و ناوی سەربەست فاتیح ساڵحە لەدوای کەوتنەخوارەوەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
دوێنێ هەینی 9ی نیسانی-ش لە گۆمی قازان لە شارباژێر هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردن خنکا.