گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بوو بە چەند؟

نرخی بیتکوین ئاستێکی پێوانەی تۆمارکرد

2021.04.10 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بیتکوین ئاستێکی پێوانەی تۆمارکرد

ناس كورد-

 

بەهای دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین بەرێژەی لە 4.5% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە دی و ئەمڕۆ شەممە یەک بیتکوین لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 61 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵیی "سی بی سی" بەریتانی ( 10ی نیسانی 2021) دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بە جۆرێک بەهاکەی بەڕێژەی لە 4.5% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دی کە ئەوەش وایکردووە نرخی ئەو دراوە بە 61 هەزار دۆلار لەبازارەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەبکرێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "بەهای یەک بیتکوین لەناوەڕاستی مانگی ئازاری ڕابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست بەجۆرێک بە 61.7 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە،  ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە تائێستا بەڕێژەی لە 110 % بەهاکەی بەرزبووەتەوە.