گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی هەرێم لەبارەی لابردن یاخود بەردەوامی لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.10 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی لابردن یاخود بەردەوامی لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، موچە لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت، بەڵام دیارنییە لێبڕین بەردەوام دەبێت یاخود نا و بۆ ئەم مانگە بەدیارناکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند، " سەرکەوتوو بووین لەوەی مەلەفی نەوتمان رادەستی بەغدا نەکرد".

 

لەبارەی بڕی لێبڕینی موچەشەوە، وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، "مەسەلەی تەمویلکردن یان لێبڕینی موچە بۆ موچەی داهاتوو بەدیار ناکەوێت تاوەکو ئەم لیژنانە دانەنیشن و بە تەواوتی نەزانن وردەکارییەکان چۆنن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پێویستە ئەوەش ڕوونبێتەوە کە ئەو بڕە پارەیەی کە شایستەی حکومەتی هەرێم و خەڵکی هەرێمە چۆن دەدرێت، هەمووی بەسەر یەکەوە دەدرێت، ئایا چەند دەدرێت؟ ئەو پرسەش پرسێکی کاتییە، پێموایە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو رێژەیە دەستنیشان بکرێت".