گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پەروەردەی هەرێم لەسەر داخستنی دەرگای قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.10 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی هەرێم لەسەر داخستنی دەرگای قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەسەر داخستنی دەرگای قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "پلانمان دیاریکردووە بۆ داهاتوو بەڵام بۆ جێبەجێکردنی چاوەڕوانی بڕیاری لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەکەین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (10ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان یاخود بەردەوامی بە داخستنی چاوەڕوانی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی و بریاری لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەکەین کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کۆببنەوە.


باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ڕوون نییە چ بریارێک دەدرێت، ئەوەشی داواکراوە بۆ وەرگرتنی کۆدی خوێندن بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی وەکو پشتیوانییە بۆ قوابیان و خوێندکاران و مەرج نییە داواکارییەکە بۆ ئەوەبێت بە ڕێگەی ئەلیکترۆنی درێژە بەخوێندن بدرێت.


جەختی لەوەشکردەوە، وەزارەتی پەروەردە پێشوەختە پلانی خۆی دیاری دەکات بۆ هەر گۆڕانکارییەک هەبێت، بەڵام بۆ ئاشکراکردنی پلانەکە پشت بە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەبەستێت و هەرکات ئەوان بڕیاریاندا ئەوکات ئەو پلانەی پێویستە بۆ پرۆسەی خوێندن کاری پێدەکرێت، پلانەکەش ئاشکرا ناکەین لەبەر ئەوەی نازانین چ بڕیارێک لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.


بریکارەکەی وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە بەردەوامی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان یاخود دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات و وتی، "هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئاماری توشبون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆناو بڕیاری لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ئەنجامەکە ئاشکرا دەکات نەوەک ئەو دەنگۆیانەی بڵاو دەکرێتەوە.