گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هەڵەیەکی سەرسوڕهێنەری زانکۆیەکی ئەمریکی نیو ملیۆن خوێندکاری وەرگرت

2021.04.10 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵەیەکی سەرسوڕهێنەری زانکۆیەکی ئەمریکی نیو ملیۆن خوێندکاری وەرگرت

ناس کورد-

زانکۆییەکى دیارى ئەمەریکی بە هەڵە پەیامى وەرگرتنى خوێندن بۆ نزیکەى نیو خوێندکارى دوا قۆناغى ئامادەیى ئەمەریکى دەنێرێت و دواى ئاشکرابوونى هەڵە زەقەکەش داواى لێبوردن دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەمەریکا، زانکۆى کنتاکى لەو وڵاتە کەوتووەتە هەڵەیەکى زەقەوە و پەیامى وەرگرتنی بۆ نزیکەى نیو ملیۆن خوێندکارى دوا قۆناغى ئامادەیی ناردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دواى بەدواى ئەو هەڵەیە، زانکۆکە بەنامەیەک داواى لێبوردنى لەوانە کردووە کە بەهەڵە پەیامەکەى بۆ ناردوون و ئەو پەیامەش تایبەت بووە بە وەرگرتن لە بەرنامەى ڕێبەراتیکردنى تەندروستى لە کۆلێژى زانستى ئەو زانکۆییە.

 

میدیاکانى ئەمەریکا باسیان لەوەش کردووە، سەربارى گەیشتنى پەیامى وەرگرتن بە نزیکەى نیو ملیۆن خوێندکار، بەڵام تەنها ئەو خوێندکارانە وەڵامی پەیامەکەیان داوەتەوە کە بایەخیان بۆ ئەو بەرنامەیە داوە و خواستی خوێندنیان هەبووە لە زانکۆکە.

 

مارى دۆگێرتى کە لەویلایەتى تەکساسە یەکێکە لەو خوێندکارانەى کە قسەى بۆ میدیاکانى ئەمەریکا کردووە و باسى ئەو هەڵەیەى کردووە کە بێ ئەوەى هیچ داواکارییەکى پێشکەشى ئەو زانکۆییە کردبێت بەڵام قەبوڵکردنەکەشى پێگەیشتووە.

me_ga.php?id=3195me_ga.php?id=3194