گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هەولێر لەبارەى نرخی شتومەک لە ڕەمەزاندا بڕیارێکی دەرکرد

2021.04.10 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر لەبارەى نرخی شتومەک لە ڕەمەزاندا بڕیارێکی دەرکرد

ناس کورد-

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن هیچ کەس یاری بە نرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات و بە توندی سزا دەدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (10ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (10ی نیسانی 2021) لە دیوانی پارێزگا "بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەسانەی بەقۆستنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا."


باسی لەوەشکردووە، "جەختمان لە چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتمان بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپارد توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێ کە مانگی پیرۆز ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن."


دەشڵێت، "ڕامانگەیاند کە نابێت ڕێگە بە هیچ کەس بدرێت یاری بەنرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات."


ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی ئەو چێشتخانە و خواردنگانەی کراوەدەبن لەمانگی یپرۆزی ڕەمەزان دەبێت شوێنەکانیان بەتەواوی بەپەردە داخراو و داپۆشراوبێ و ڕەچاووی ڕێزگرتن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ڕۆژوگرانی بکات، بەپێچەوانەوە ڕێکاری توندی یاساییان لەبەرامبەردا دەگرێتەبەر.

me_ga.php?id=3191me_ga.php?id=3189me_ga.php?id=3190