گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی بەهێزی تیشکی خۆر و ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

2021.04.10 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی بەهێزی تیشکی خۆر و ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

نوێترین توێژینەوەى بەریتانی جەخت دەکاتەوە کە پەیوەند هەیە لەنێوان بەرزى تیشکى خۆر و کەمى ڕێژەى مردن بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە جیهاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانی بڵاوى کردەوە، بەپێى توێژینەوەیەکى زانستى کە لە زانکۆییەکى بەریتانیدا ئەنجامدراوە ئەوە ئاشکرا کراوە، ئەو ناوچانەى زیاتر گەرم و خۆرەتاویان تێدایە و تیشکى خۆرى زۆرتر تێدا دەمێنیتەوە، ئەوا ژمارەى مردنیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا یەک لەسەر سێ کەمترە بەراورد بە ناوچەکانى تر.

 

زاناکان لەسەر ئەو پرسە دەڵێن، تیشکى سەرووى وەنەوشەیى مادەیەکى کیمیایى دەردەداتە سەر پێست کە ڕێگرى لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسە کوشندەکان دەکات.

 

ئەو توێژەرانە هەستاون بە بەراوردکردنى ژمارەى ئەوانەى بە کۆرۆنا مردوون و ئاستى تیشکى سەروو وەنەوشەى لە ناوچەکانیاندا زۆرە و بۆ ئەو مەبەستەش تۆماری سەدان ناوەندى پزیشکیان لە چەندین ناوچە لەگەڵ ئاستى تیشکى خۆر وەرگرتووە و دواتر ئەوەیان دەرخستووە کە بەڕێژەى 95% ئەوانەى لەژێر هێڵى تیشکى سەروو وەنەوشەى بەرزدان ئەوا مەترسى مردنیان بەڤایرۆسى کۆرۆنا کەمترە.

 

شارەزایانى بوارەکە لەسەر ئەنجامى توێژینەوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، ناتوانرێت دابەزینی ئاستی مردن بەهۆى کۆرۆناوە لەچەند ناوچەیەک تەنها ببەسترێتە بە بەرزى بوونى ڤیتامین D، بەڵام یەکێک لە ڕاڤەکان ئەوەیە کە تیشکى خۆر دەبێتە هۆى دەردانى ئۆکسیدى نەیتریک بۆ سەر پێست و ئەوەش تواناى گەشە و تەشەنەسەندنى ڤایرۆسەکە کەمتر دەکاتەوە.

 

لاى خۆشیەوە، دکتۆر ڕیتچارد وێڵەر لە زانکۆى ئەدنبەرە ڕایگەیاندووە، هێشتا چەند نهێنینەک هەیە لەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنا ئاشکرا نەکراون، بەڵام ئەنجامى ئەو توێژینەوە دڵخۆشکەرن کە خۆدانە بەر تیشکى خۆر ڕۆڵى لە کەمکردنەوەى مەترسییەکانى مردن هەیە بەهۆى پەتاکەوە.

 


هاوکات پڕۆفیسۆر کریس دیبین کە بەشدارى لە توێژینەوەکەدا کردووە ڕاگەیاندووە، پەیوەندى نێوان مردن بەکۆرۆنا و خۆدانە بەر خۆر سەرسوڕهێنەرە و ڕاڤەیەکى ترى بۆ ئەو پەتایە بەجێهێڵاوە.