گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

کە زانییان پارەى مزگەوتە گەڕاندیانەوە.. چەند دزێک لە بەریتانیا ڤیدیۆییەک بڵاودەکەنەوە

2021.04.10 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لە شاری بێرمینگهامی بەریتانیا چەند دزێک هەندێک پارە دەدەزن، بەڵام دوای ئەوەى دەزانن پارەی کۆکراوەی خێرخوازییە بۆ مزگەوت، دەیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، لە ڕۆژی ڕووناکدا و لەسەر شەقام دزەکان پارەکە لە کەسێک دەڕفێنن و بە ئۆتۆمبێلێکی بی ئێم دەبلیو ڕا دەکەن، بەڵام دوای ئەوەى دەزانن پارەکە کۆکراوەتەوە بۆ کاری خێرخوازی مزگەوت، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تردا پارەکە دەگەڕێننەوە بۆ ماڵی قوربانییەکە.

 

لە ڤیدیۆکەدا دزەکان دەڵێن، "هەرگیز دزی لە مزگەوت ناکەین"، هەروەها لۆمەی ئەو کەسە دەکات کە "زانیاری هەڵەی" پێداون و دەڵێن، "نەمانزانیوە کە هی مزگەوتە."

 

پۆلیس دەڵێت، وەک لە کامێرای چاودێری دیارە، هیچ دزەکان هیچ ئازارێکیان بە خاوەنی پارەکە نەگەیاندووە، بەڵام توشی شۆکی دەرونی بووە.