گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر

بەرپرسێکی حدکا بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

2021.04.10 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی حدکا بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-
ناوەندی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیانلەدەستدانی ئەندامێکی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی ڕاگەیاند کە لە شاری هەولێر بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (10ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، "بەوپەڕی داخ و پەژارەوە ڕادەگەیەنین کە هاوڕێی ماندوونەناس و دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبەکەمان، لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی پاش مانگێک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆڕۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.



باسی لەوەشکردووە، "شەهید لوقمان مێهفەر کوڕی خورشید ساڵی 1343ی هەتاوی لە ئاوایی مەلا عیسا لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ لەدایک بووە. لەتەمەنی مێرمنداڵیدا ئۆگری بە بزووتنەوەی کوردستانەوە گرت و لەپێناو ئازادی کورد و ڕزگاری کوردستاندا ساڵی 1358ی هەتاوی لە یەکیەتیی لاوانی دێموکرات و دواتر لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا جێی گرت و تا دواهەناسەکانی ژیانی لە هەوڵ و تێکۆشان و بەڕێوەبردنی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بەردەوام و شوێندانەر بوو."



ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "هاوڕێی لەدەست چوومان کاک لوقمان مێهفەر لەڕەوتی تێکۆشان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا چەندین بەرپرسایەتیی لە ئەستۆ بووە کە لە هەموو ئەو بەرپرسایەتییانەدا بەوپەڕی دڵسۆزی و فیداکارییەوە تێکۆشاوە و لێهاتوویی خۆی نیشان داوەو لە کۆنگرەکانی 9، 11 و 12دا وەک ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و لە کۆنگرەکانی 10، 13، 14 و 15دا وەک ئەندامی ئەسڵی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا."



باس لەو پۆستانە کراوە کە لە ڕێبەرایەتی حیزب و لە ڕەوتی تێکۆشانیدا لە ئەستۆی بووەو ئەوانیش، بەرپرسی کومیسیۆنی کۆمەڵایەتی، جێگری بەرپرسی کومیسیۆنی سیاسی- نیزامی، بەرپرسی کومیسیۆنی ڕادیۆ، بەرپرسی ناوەندی ٢ی کوردستان و لە کۆنگرەی 16ی حیزبدا وەک ئەندامی ناوەندی سیاسیی هەڵبژێردرا و دوایین بەرپرسایەتیی ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی بووەو هەر لە پەنا کار و تێکۆشانی حیزبیدا درێژەی بە خوێندن دا و لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر لیسانسی حقووقی وەرگرت و بوو بە پارێزەر بە پلەی ڕاوێژکاری.