گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وردەکارى تەقەکردن لە سیتى سینەماى سلێمانى، تەقەکان لە کوێوە ئاراستەى سینەماکە کرا؟

2019.06.07 - 11:15
وردەکارى تەقەکردن لە سیتى سینەماى سلێمانى، تەقەکان لە کوێوە ئاراستەى سینەماکە کرا؟
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح شەوى رابردوو بەئاراستەى سیتى سینەما لە شارى سلێمانى تەقە کرا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کران، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لەبارەى رووداوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ناسنامەى تەقەکەرەکە لەلاى پۆلیس ئاشکرایە و دەستگیرى دەکەین". . سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسى سلێمانی، بە ناس کورد-ی راگەیاند"دوێنێ پێنجشەممە 6ى حوزەيران، کاتژمێر10:30 شەو، له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیتی سینه‌مای سلێمانی، له‌ لایه‌ن  كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌یركردنی فیلم له‌ سیتی سینه‌ما بوون". . بەوتەى سەرکەوت ئەحمەد، تەقەکردنەکە بەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕى نێوان یەکێک لە کارمەندەکانی سیتی سینەما و تەقەکەرەکەدا بووە و لە ئەنجامدا تەقەکەرەکە دوو فیشەکی تەقاندووە و بەر ئەو کەسانە کەوتووە کە بۆ بینینى فیلم لەوێ بوون. . ئاماژەى بەوەش کرد، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه  دوو كه‌س بە سوکی برینداربوون، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوون، باری تەندروستیشیان جێگیرە. . وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى روونیدەکاتەوە، تەقەکەرەکە دوای ڕووداوەکە هەڵهاتووە، پۆلیسیش توانیوویەتی دەستبەسەر ئۆتومبیلەکەیدا بگرێت کە جۆری توێتا لاندکرۆزەر بووە. . جەختیشى کردەوە "زانیاری تەوامان لە سەر ئەو کەسە هەیە و فەرمانی گرتنیشی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرکراوە و دەستگیرى دەکەین". . لەبارەى رووداوەکەوە سیتى سینەما لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە دەرەوەى سینەماکە و لەلایەن چەند کەسێکەوە لە کارگەى پێشووى چیمەنتۆى سەرچناوە تەقە لە سیتى سینەما کراوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سیتى سینەما، چەند تەقەیەک لە دەرەوەی سیتی سینەماوە کراوە لە کارگەی چیمەنتۆی کۆنی سەرچنارەوە بە داخەوە کە ئاڕاستەی تەقەکان چەند شوێنێکی گرتۆتەوە کە یەکێک لەوانە سیتی سینەمایە. . لەراگەیەندراوەکەدا جگە لە ئیدانەکردنى کارەکە، سیتى سینەما رایدەگەیەنێت لە کارکردن بەردەوامن. .