ناس کورد-
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند ڕۆژێکی داهاتوو پلەکانی گەرما تاکو سەروی 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و نمەبارانیشی لەگەڵ دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (10ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەرێم هەور دەبیت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەری نمەباران هەیە و بۆ ڕۆژی یەکشەممەش لە کاتەکانی بەیانیدا باران دەبارێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و بۆ چەند ڕۆژی داهاتووش پلەکانی گەرما لە سەروی پێنج پلە سیلیزی دادەبەزێت.