ناس كورد-
بە فەرمانى شازادەى جێنشینى سعودیە، حەوت مزگەوت لەناو شارى مەدینەدا کرانەوە و بەربەستی شورەی سەر گۆڕستانی ’’شەهیدانی ئوحود’’یش شکێنرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد شێخ بافەقییە، شارەزاى ئابورى حەج و عەمرەى سعودیە لە تویتێکیدا ڕایگەیاندووە، بەربەستی شورەی شەهیدانی ئوحودیش لابراوە بۆ ئەوەى "گەشتیاران بتوانن بەپێى سرووتە ئاینیەکان گەشتەکانیان بەردەوامى پێ بدەن."
ئەوەش دواى ئەوە هات هەفتەى ڕابردوو، وەزارەتی حەج و عەمرەى سعودییە بڕیاریدا بۆ بەجێهێنانى عەمرەى ئەمساڵ بەچەند مەرجێک عەمرەکاران دەتوانن سەردانى سعودییە بکەن و ئەو سونەتە ئاینیە بەجێبهێنن.
*بأمر ولي العهد السعودي*
— احمد شيخ بافقيه Ahmed Shaik Bafageeh (@BafageehAhmed) April 9, 2021
*فتح المساجد السبعة بالمدينة وإزالة الحاجز على شهداء أُحُد لمواكبة السياحة ومزاولة الشعائر الدينية كل حسب شعائره*
الله يحفظ
سمو سيدي ولي العهد الامين ويبارك فيه ويسدد خطاه ️ pic.twitter.com/VfzMeGmMKy