ناس کورد-
فه‌لاح مسته‌قا، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ کاروباری دەرەکی ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێم لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئیتیحادی و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەلاح مستەفا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕایگەیاندووە، لە سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی "تاوتوێی گەشەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا و دروستکردنی بۆچوون و تێگەیشتنی هاوبەشی دەکرێت بە مەبەستی دیاریکردنی ئەو ئاڵنگارییانەى کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبنەوە."
باسی لەوەشکردووە، "کاتی سەردانەکە دیاری کراوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێت، ئەوەش دەستپێشخەرییەکی سەرۆکى هەرێمە و لەگەڵ سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان کۆدەبێتەوە."
فەلاح مستەفا باسی لەوەشکردووە کە "ئەو سەردانانە بۆلای یەکتر پێویستە تاوەکو پەیوەندییەکانی بەهێزتر بکرێن."
باسی لەوەشکردووە کە "هەرکاتێک تێگەیشتن و هەماهەنگی پتەو هەبێت، سەقامگیری زیاتر دروست دەبێت لەنێوان هەردوو حکومەت."
جەختی کردووەتەوە کە "تەوەرگەلێکی زۆر هەن کە لە کۆبوونەوەکاندا باس دەکرێت، بە تایبەت ئەو ڕێککەوتنەی لە بودجەدا کراوە، هەروەها سەقامگیری سیاسیی و ئابوریی و دروستکردنی هەلی کاری زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ ڕۆژانەکانی گەل لە زاخۆوە بۆ بەسرە."
دەشڵێت، "هەروەها باسی دۆخی گشتیی وڵات دەکرێت لەڕووی پەتای کۆرۆنا و بەردەستکردنی ڤاکسینەکان و گرتنبەری ڕێکاری پێویست و دۆخی ئابوریی هاوڵاتیان، هەروەها هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش لە بواری تیرۆر بۆ ئەوەى ڕێگە بە شانە نوستووەکان نەدرێت خۆیان زیندوو کۆبکەنەوە."
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 8ی نیسانی 2021، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و "بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سياسييه تازه‌كاندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا، ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌يوه‌نديى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كان" تاوتوێ كرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "په‌سندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ياساكه جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان و دۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ى سيستمى فيدرڵيدا."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه كه "دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر، واقعبينى و هه‌ستكردن به به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان، پێكه‌وه‌كاركردن، هاوبه‌شى، تهبايى و يهكڕيزى ده‌خوازێت و به گرنگييه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و پێويستيى پاراستنى ئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميكانيزمێك بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه."