گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

یەکێک لە نمونەکان عێراقە.. پێشبینی دەزگا زانیارییەکانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2040

2021.04.10 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لە نمونەکان عێراقە.. پێشبینی دەزگا زانیارییەکانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2040

ناس کورد- دەنگی ئەمریکا

دەزگا زانیارییەکانی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکیان لەسەر ئەو قەیرانانە بڵاوکردووەتەوە کە پێشبینی دەکەن لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا ڕووبەڕووی جیهان ببنەوە یەک لەوانەش گرفتی ئاو و وشکەساڵی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمەکەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو ڕاپۆرتەی ئەنجومەنی نیشتمانی زانیارییەکان دەڵێت، جیهان کە ڕووبەڕووی پەتای کۆرۆنا و ئاستەنگە درێژخایانەکانی تر بووەتەوە پێناچێت لە 20 ساڵی داهاتوودا گرفتەکانی کەمتر ببێتەوە، بەڵکو شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەو دامەزاوەو سیستمانەی کە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووهەمەوە زاڵبوون بەسەر ڕووداوە جیهانییەکاندا، گرفتیان دەبێت مامەڵە لەگەڵ "ئاستەنگە جیهانییە زۆرەکاندا" بکەن، لەوانەشدا گۆڕانی کەشوهەوا، نەخۆشی، قەیرانی دارایی و گرفتەکانی تەکنەلۆژیا.

 

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، "ئەم ئاستەنگانەی بەردەوام دەبنە کۆسپ بۆ بەردەم خۆڕاگری و خۆگونجاندنی کۆمەڵگە و دەوڵەتەکان و سیستمی نێودەوڵەتی، زۆرجار لە توانای حکومەتەکاندا نامێنێت" و هۆشداریش دەدات هەندێک لە ڕووداوەکان "دەشێت کارەساتاوی بن."

 

یەکێک لە ئاستەنگە هەرە گەورەکانی لە ڕاپۆرتەکەدا دیاری کراوە بابەتی گۆڕانی کەشوهەوایە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زۆربەی وڵاتان پلەی گەرمی تیایاندا بەرز ببێتەوە، ئاستی دەریا بەرزبێتەوە و کارەساتە سەروشتییەکانی وەکو لافاو و زریان و گەردەلول زیاد بکەن.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە مەترسییەکانی وشکە ساڵییەکی زۆر لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. هەروەها گرفتێکی تری کە لەو ڕاپۆرتەدا باس کراوە زۆربوونی ڕێژەی دانیشتوان و گەورەبوونی شارەکان یەکێک لەو شارانەی کە ئاماژەی پێکراوە ڕێژەی دانیشتوانی بە شێوەیەکی زۆر زیاد دەکات بەغدای پایتەخیت عێراقە.

 

لەو ڕاپۆرتەی دەزگا زانیارییەکانی ئەمەریکادا باس لە قوڵبوونەوەی کێشە ناوخۆییەکان و مەترسییەکانی تیرۆرسمیش کراوە و ئاماژە بە قوڵبوونەوەی کێشەکانی تورکیا، عێراق، سوریا و لیبیاش کراوە.