گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

هەوڵێک بۆ دەرکردنى یاسایەکى نوێی ئەنجومەنى پارێزگاکان ئاشکرا دەکرێت 

2021.04.09 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێک بۆ دەرکردنى یاسایەکى نوێی ئەنجومەنى پارێزگاکان ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق ئاشکراى دەکات، جموجۆڵێک لەئارادیە بۆ دەرکردنى یاسایەکى نوێ بۆ ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدعەم، ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق (9ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لەخولى پێشودا ئەنجومەنى پارێزگاکان هەڵنەوشێنراونەتەوە بەڵکو خولەکەیان کۆتایى پێهاتووە کە بۆ ماوەى 7 ساڵ بەردەوام بووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەنجومەنى پارێزگاکان بۆ ماوەى 2 ساڵى تر مانەوە و کاریان کرد و بەو هۆیەشەوە کۆتایى بەکارى ئەنجومەنى پارێزگاکانى پێشوو هێنرا.

 

فەدعەم باسى لەوەش کرد، جموجۆڵێک بۆ دەرکردنى یاسایەک بۆ ئەنجومەنى پارێزگاکان هەیە گەر حکومەت هەڵبژاردنەکان دوابخات بەڵام هیچ نیەتێک بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەکان بۆ ساڵى داهاتوو لەئارادا نیە.

 

لەسەر پرسى مۆڵەتى فەرمانبەرانیش، فەدعەم وتویەتى، پرسى مۆڵەتى فەرمانبەران بۆ ماوەى 5 ساڵ بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان جێهێڵراوە ئەوەش بەپێى پێویستیەکان بە فەرمانبەران و ڕێنمایەکانیش کە ئەنجومەنى وەزیران دواى تێپەڕاندنى بودجەکە دەریاندەکات بۆ حکومەت بڕیار لەسەر ئەو پرسە دەدەن.