گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دڵنیاییەک لەبارەى نرخى بەنزینەوە 

2021.04.09 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لەبارەى نرخى بەنزینەوە 

ناس کورد- 

لیژنەى نەوت و وزە  لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، نرخى بەنزینى نۆرماڵ و موحەسەن وەکو خۆیان دەمێننەوە و پێشنیارى زیادکردنى نرخەکەش ڕەتکراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهادین نورى، ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە لەپەرلەمانى عێراق (9ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لەپەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتى نەوت و ڕەتى کردووەتەوە نرخى لیترێک بەنزین لە 450 دینارەوە بکرێتە 500 دینار و ئەو پێشنیارەش لەلایەن لیژنەکەیان و وەزارەتیشەوە ڕەتکراوەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، باج لەسەر بەنزینى هاوردە کراوە پێشتریش لەبودجەکاندا هەبووە و ئەو باجەش نرخەکانى بەنزین زیاد ناکات.

 

نورى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، نرخى بەنزینى نۆرماڵ و موحەسەنیش وەکو خۆیان دەمێنن و زیاد ناکەن.