گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى تەندروستى هەرێم باشترین جۆرى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بۆ هاوڵاتیان دیارى کرد

2021.04.09 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى هەرێم باشترین جۆرى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بۆ هاوڵاتیان دیارى کرد

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى لە هاووڵاتیان کرد کە خۆیان بۆ وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ناونووس بکەن و باشترین جۆرى ڤاکسینەکەشى دیارى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێم (9ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "باشترین جۆری ڤاکسین ئەو ڤاکسینەیە کە بە زووترین کات بەردەست بێت و وەریبگریت".

 

 

داواشى لە هاووڵاتیان کرد کە خۆیان تۆمار بکەن و لە نزیکترین بنکەی ڤاکسینی تۆمارکراو ڤاکسین وەربگرن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و خانەوادە و نیشتمان.

 

رونیشیکردەوە کە هاووڵاتیان لە رێگەى ئەم بەستەرەوە (http://vac.health.digital.gov.krd/) دەتوانن ناوى خۆیان تۆمار بکەن.

 

راگەیەندراوەکەى وەزیرى تەندروستى لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەى ئەو هاووڵاتیانەى لە پارێزگاکانى هەرێم ئاشکرا کرد کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.  

  

وەزارەتى تەندروستى هەرێم (9ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بە ژمارەى ئەو هاووڵاتیانە کرد کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە زۆرترین ڕێژە لە پارێزگاى دهۆک بووە.  

  

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە :  

بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە:  

  

هەولێر 26 %  

سلێمانی 20 %  

دهۆک 56 %  

هەڵەبجە 16 %  

گەرمیان 39 %  

ڕاپەرین 42 %  

کۆیە 24 %  

  

لەراگەیەندراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:  

http://vac.health.digital.gov.krd/  

  

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.