گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فراکسیۆنى یەکێتى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا ئاشکرا دەکات 

2021.04.09 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى یەکێتى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق ئاشکرا دەکات و ئاشکراى دەکات "ئەگەر هەرێم پابەندى ڕێکەوتنى بودجە نەبێت حکومەتى ناوەند پشکى هەرێم نانێرێت و ناشیەڵێت نەوت هەناردە بکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتارى عێراق لەفراکسیۆنى یەکێتى (9ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى ئەمساڵدا دەگاتە نزیکەى 13.5% و دەشبێت ئەمجارە هەرێم پابەندى هەموو مادەکانى بودجەکە بێت کە ڕێککەوتنى لەسەر کراوە  و هەرێمیش وەکو پێشوو نەکات کە ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکات چونکە هیچ بەدەستناهێنێت بڕینى پشکى نەوتى هەرێم نەبێت لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئێستا دەبێت حکومەتى هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتى خاو ڕادەست بکات بۆ ئەوەى پشکەکەى ڕەوانە بکرێت لەلایەن بەغداوە.

 

ڕێزان شێخ دلێر رونیکردەوە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بەغدا شایستە داراییەکانى ڕەوانە ناکات نەک هەر ئەوەندە بەڵکو ڕێگرى لەوەش دەکات کە هەرێم نەتوانێت نەوت هەناردە بکات.