گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ژمارەى ئەو هاووڵاتیانەى ئاشکرا کرد کە ڤاکسینیان وەرگرتووە

2021.04.09 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى هەرێم ژمارەى ئەو هاووڵاتیانەى ئاشکرا کرد کە ڤاکسینیان وەرگرتووە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەى ئەو هاووڵاتیانەى لە پارێزگاکانى هەرێم ئاشکرا کرد کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم (9ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بە ژمارەى ئەو هاووڵاتیانە کرد کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە زۆرترین ڕێژە لە پارێزگاى دهۆک بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە :

بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

هەولێر 26 %

سلێمانی 20 %

دهۆک 56 %

هەڵەبجە 16 %

گەرمیان 39 %

ڕاپەرین 42 %

کۆیە 24 %

 

لەراگەیەندراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:

http://vac.health.digital.gov.krd/

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.